Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:48

دووەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو (زەكیا مستەفا بارزانی) لە شارۆچكەی پیرمام بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

 دوێنێ و لە یەكەم رۆژی پرسەكەدا كە سەرۆك بارزانی ئامادەی بوو، بەرپرسانی حزبی و حكومەتی بە مەبەستی سەرەخۆشی و گەیاندنی پەیامی هاوخەمی سەردانی پیرمامیان كرد و بەشداری پرسەكەبوون. لە پرسەكەدا لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد حەلبووسی، عەممار حەكیم، خەمیس خەنجەر، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قوباد تالەبانی، محەمەدی حاجی مەحموود؛ عەلی باپیر و ژمارەیەكی بەرچاوی كەسایەتی (سیاسی و كۆمەڵایەتی) كوردستانی و عێراقی و نوێنەری وڵاتان، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە سەرۆك بارزانی.
 هەروەها شا عەبدوڵڵای دووەم پاشای شانشینی ئوردن لەرێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد و پرسە و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆك بارزانی گەیاند بۆ كۆچی دوایی (زەكیا مستەفا بارزانی)ی خوشكی سەرۆك بارزانی.
 هەروەها دەیان پەیام و پرسەنامەی بە سەرۆك بارزانی گەیشتووە و لەوانیش مار ئاوای سێیەم پاتریەركی كەنێسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات. 
هەروەها مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و رایگەیاند، كاك مەسعود بارزانی و تەواوی ئەندامانی ماڵباتیان ساغ بن و خودای دلۆڤان لە كۆچكردوو خۆش بێت و رۆحی شاد بكات.
 رۆژی هەینی دوای ماوەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە، زەكیا مستەفا بارزانی، خوشكی سەرۆك بارزانی لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كۆچی دوایی كرد. 
هەر لەم بارەیەوە بارەگای بارزانی رایگەیاند، دوای كۆچی دوایی خوشكی جەنابی سەرۆك بارزانی خوالێخۆشبوو (زەكیا مستەفا بارزانی) بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو لە ڕۆژی شەممە بیست و چواری شوباتی دووهەزار و بیست و چوارەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین لە كاتژمێر دە هەتا دوازدەی پێش نیوەڕۆ و ئێوارانیش، كاتژمێر دوو هەتا پێنجی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.