پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە شەڕو پێكدانێك ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراقی هەژاند كە بەهۆیەوە 2 كەس كوژراون و كەسێكی دیكەش برینداربوو.
بەڵام دواتر وردەكاری نوێی سەرسوڕهێنەر سەبارەت بە ڕووداوەكە ئاشكرا بوو.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەمنی بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندووە، تاوانبارەكان دوو ئەفسەرن كە لە دیوانی وەزیری ناوخۆ كار دەكەن، یەكێكیان پلەی عەقیدی هەیە، دووەمیشیان پلەكەی نەقیبە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە دوای ڕووداوەكە هەردوو ئەفسەرەكە هەڵاتوون، بەڵام دواتر خۆیان ڕادەست كردووە.
زانیارییە سەرەتاییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە ڕووداوەكە بەهۆی ناكۆكی خێڵەكییەوە بووە.
ڤیدیۆ.. هێرشێكی چەكداری بەغدا دەهەژێنێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.