Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:27

ڤیدیۆ.. ئەمەریكاو بەریتانیا چەند پێگەیەكی حوسییەكانیان بۆردومانكرد

کوردستان TV
100%

درەنگانی ئێوارەی شەممە، میدیاكانی حوسی بڵاویانكردەوە كە بۆردومانێكی ئەمریكا و بەریتانیا سەنعای پایتەختی یەمەنی كردە ئامانج.
بە پێی هەواڵێكی سكای نیوزی عەرەبی ، بۆردومانەكەی ئەمریكا و بەریتانیا سەنعای كردۆتە ئامانج و تەقینەوەیەكی گەورەی لێكەوتۆتەوە.
هەروەها میدیای حوسیییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە،كە بۆردومانەكەی ئەمریكا و بەریتانیا كەمپەكانی نەهدەین و حەسەنە و خەشم بەكرە-یان كردۆتە ئامانج، جگە لە فەج عەتان و دەوربەری ئێستگەیەكی تەلەفزیۆن.
هەروەها بۆردومانەكەی ئەمریكا و بەریتانیا پارێزگاكانی حودەیدە و عەمرانی كردۆتە ئامانج.
بە گوێرەی سكای نیوز، بۆردومانەكان ژمارەیەك شوێنی دیكەیان لە ناحیەی هەیفان و مەقبەنەی سەر بە تەعز كردۆتە ئامانج.
لەلایەكی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریكا ڕایگەیاند كە 18 پێگەی چەك، كۆگای مووشەك، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، ڕادار و هەلیكۆپتەرێكی حوسییەكانیان لە هەشت ناوچەی یەمەن كردووەتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.