بههۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی،کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر پرسهنامهیهك ئاراستهی سهرۆك مهسعود بارزانی دهكات.
له پرسهنامهكهی کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كه ئاراستهی سهرۆك بارزانی كردووه و كه تییادا هاتووه، بەهۆی کۆچی دوایی زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و بنەماڵەکەتان و خەڵکی کوردستان دەکەین.
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر راشیگهیاندووه، لەم کاتە سەختەدا هاوخەمتانین.
سهر له بهیانی رۆژی ههینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سهرۆك بارزانی به نهخۆشی كۆچی دوایی كرد.
یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئهمڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ ههینی رایگهیاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی، لە رۆژی شەممە 24ی 2ی 2024 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی کاتی پرسهوه، بارەگای بارزانی رايگهیاندووه، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.