Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:53

بافڵ تاڵەبانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی دەکات

کوردستان TV
100%

به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان  پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانییدا هاتووه‌،  ‎بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

ده‌شڵێت، ‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین،  ‎لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت،  كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە ئێوە و هەموولایەك ببەخشێت. ‎ 

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی  سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی، لە رۆژی شەممە 24ی 2ی 2024 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسه‌وه‌، بارەگای بارزانی رايگه‌یاندووه‌، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.