Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:38

پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

کوردستان TV
100%


به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات.

کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له‌ عێراق و جیهان لە پرسەنامەیەکدا  رايگه‌یاندووه‌، بەناوی خۆم و کڵێسای کلدانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە فەخامەتتان و خانه‌واده‌ی بارزانی دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوشکتان خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، داوا لە خوای گەورە دەکەم رەحمی پێبکات و ڕەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت، تەندروستی و سەلامەتیتان پێببەخشێت و لە هەموو ناخۆشییەک بتانپارێزێت.

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی  سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی، لە رۆژی شەممە 24ی 2ی 2024 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسه‌وه‌، بارەگای بارزانی رايگه‌یاندووه‌، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.