Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 11:23

ئوسامە نوجێفی و خه‌میس خه‌نجه‌ر سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکه‌ن

کوردستان TV
100%


به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، ئوسامه‌ نوجێفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتتەحیدون و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە پرسەنامەیه‌ک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکه‌ن.

به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی، ئوسامە نوجێفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتتەحیدون پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و  كه‌ رایگه‌یاندووه‌: بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خوشکی فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانیمان پێگەیشت.

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌،  داوا لە خوای گەورە دەکات خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانه‌واده‌كه‌ی و کەسوکارەکەی ببەخشێت.


هه‌روه‌ها خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات و تێدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتی برامان سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین بۆ کۆچی دوایی خوشکی خوا لێخۆشبوویان زەکیا مەلا مستەفا بارزانی.

راشیگه‌یاندووه‌،   داوا لە خوای گەورە  رەحمەتی خۆی بەسەر کۆچکردوو ببارێنێت و سەبر و ئارامیش بە  خانه‌واده‌كه‌ی ببەخشێت.

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی  سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .

 بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی)  لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسەوه‌، بارەگای بارزانی رايگه‌یاندووه‌، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە  لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.