Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 18:21

پەری قەرەداغی : شیعر من دەنووسێتەوە

کوردستان TV
100%

خاتوونی شاعیرپەری ڕەحیم ساڵح  ناسراو بە (پەری قەرداغی) لە ساڵی 1974 لەدایك بووە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە،ساڵانێكە خۆی خستۆتە نێو دەریای شیعرەوە، خاوەنی چەندین دیوانی شیعریە،هەروەها  لەچەند دیوانێكی تردا بە هاوبشی بە شیعرێك بەشداربووە،لەكتێی ژن ژیان بەهۆنراوەی (نوێژی عەشق) ،بەشداربووە، لەكتێبی شەنگال لەنووسینی مامۆستا فاتح مودەریس بەهۆنراوەی (گوڵە شیعرێ) بەشداربووە، شیعر بۆ ئەنفال كە كتێبێكە هێشتا چاپ نەكراوە، شیعری كۆمەڵە شاعێرێكە بۆ ئەنفاڵ لە خۆ دەگرێت ، بەشیعری (سنوور )بەشداربووە كەلایەن مامۆستا عوسمان دەروێش كۆكراوەتەوە.     
لەو كاتەی ئێمە دەست خۆشی لێدەكەین، بەچاكیشمان زانی لەنزیكەوە وەكو ماڵپەڕی كوردستان تی ڤی بەچەند پرسیارێك بەسەری بكەینەوە سەرەتا لێمان پرسی...
*یەكەم هەنگاو لە هەموو ڕووێكەوە گرنگە ،یەكەم هەنگاوی تۆ لە بواری نووسینی شیعر چۆن بوو؟ 
- لەمنداڵییەوە شەیدای خۆێندنەوەو نوسین بووم، من هەمیشە قەرزاری جێ ناوەكانم كاتێ لەپۆلی یەكی ناوەندی بووم دەمخستنەوە دێڕە شیعرەوە ،شیعرم زۆر لەناوچوون بەهۆی ترس لەڕژێمی بەعس بۆیە خانەوادەكەم بۆیان دەسووتانم. 
*پەیدابوونی تۆڕە كۆمەڵاتییەكان تاچەند كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لە سەر ئاستی شیعر هەبووە؟ بەشێوەیەك زۆرێك لە شاعیرەكان شیعرەكانیان تەنیا لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان بڵاودەكەنەوە چاپی ناكەن؟ 
- بێگومان لەم سەردەمەی ئێستادا ،تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرنگن بۆ بڵاوكردنەوەی هۆنراوەكان و  بۆتە سەرچاوەیەكی ئاسان كە هەر كەسێ لەماڵەكەی خۆیدا دەتوانێ كەناڵێكی دەنگ و وێنەی هەبێت ، بەڵام ئەگەر بێت و هۆنراوەكان چاپ بكرێت زۆر باشترە، چونكە زۆر جار تۆڕە كۆمەڵاتییەكان تووشی سڕینەوە یاخود هاك كردن دەبێت.
*زۆرێك لە شاعیران رووداوەكان لەرێگەی شیعرەكانیان تۆمار دەكەن ، تاچەند گرنگە رووداوەكان وەكو بەڵگە لە رێگەی شیعرەوە تۆمار بكرێت؟
- رووداوەكان لەڕێگەی شیعڕەوە تۆمار بكرێ گرنگە بۆ مێژوو بۆ نەوەكانی داهاتوو كەبزانن هەڵوێستی شاعیرانی ئەم سەردەمە دەبێتە بەڵگەیەكی باوەڕ پێكراو بەمەرجێ شاعیر بە راستی  وەكو خۆی ڕووداوەكان لە هۆنراوەكانی ڕەنگ بداتەوە.
*بۆچی شیعر دەنووسیت؟ كاتێكی دیاركراوت هەیە بۆ شیعر نووسین؟  
- لەبەر ئەوەی شیعر من دەنوسێتەوە ، لەلای من كاتی دیاری كراوم نییە بۆ شیعر نووسین،هەركاتێ  شیعرێ دەبێتە مێوانی هەستم دەیخەمە سەر پەڕاوو دوایی تایپی ئەكەم و هەندێ جاریش لەتۆڕەكان كۆمەڵاتییەكان بڵاویدەكەمەوە.
*وەكو شاعیرێك، بەگشتی ئاستی شیعری كوردی چۆن دەبینیت ، بە تایبەتی ئاستی خانمە شاعیرەكانمان؟ 
- كاروانی شیعر بەردەوامە و لەپێش كەوتندایە ،ژنان لەبواری نووسیندا هەوڵی خۆیانداوە هەندێكیان جوان دەنووسن، بەڵام نەگەیشتونەتە لوتكەی شیعر، شیعر مۆسیقاو ئاوازە ،گەر ئەو دووانەی لێ دابڕان بەدوو دێڕ پێیان دەڵێم: 
ئەو گوڵە ڕستەیە مەیشوێنە باناسكی خونچەی ووشەی خۆی بنوێنێ 
ئەو كێش و سەروایە مەقرتێنە باگەشە بكات لەشیعردا خۆی ببینێ     
*وەرگێڕانی شیعری شاعیرانی كورد بۆ سەر زمانی نەتەوەكاتی تر بەگرنگ دەزانی ؟ هیچ شیعری بەرێزتان بۆ زمانەكانیتر وەرگێڕدراون؟
- وەڕگێڕانی شیعر بۆ سەر زمانی دیكە، دەروازەیەكە بۆ ناساندنی شیعروشاعیر بە وڵاتانی تر، خۆش بەختانە چەند شیعرێكم وەرگێڕاوە بۆسەر زمانەكانی فارسی و عەرەبی.
 *ئەو بابەتانە چین كە دەبنە هەوێنی شیعرەكانت؟
-  عشق و خۆشەویستی هەوێنی سەرجەم شیعرەكانی منن،هەر بۆیە زۆربەی شیعرەكانم نیشتمانی  و دڵدارین.
*بەختت لەگەڵ رۆژنامە و میدیا بەگشتی چۆنە ؟ وەك پێویست چالاكییەكانت بڵاو دەكرێنەوە؟  
- زۆربەی میدیاكان  دیداریان لەگەڵدا كردووم ، بەڵام لەئێستادا دوورم لەمیدكانەوە بەهۆی تەندروستییەوە تەنانەت بەشداری كۆڕەكانیش ناكەم.
*بەكورتی چیت بۆ ئەم دەستەواژانە هەیە:
غوربەت: بۆشاییەك دەخاتە دڵ و دەرونی مرۆڤ و وادەكات لەڕابردوودا بیت و بیلاوێنێتەوە.
كوردستان: نیشتمانی كورد زمانە. 
خەیاڵ: سوپاسی خەیاڵ دەكەم كەجوانی دەبەخشێ. 
دایك: میهرەبانی وسۆزە. 
دابڕان:هێندە سەختە دەتبات بەرەو شێت بوون بەتایبەت دابڕانی ئەو كەسەی كەبەدڵ خۆش بوێت.
*ئێمەلە كۆتایی ئەم هەڤپەیڤینەدا زۆر سوپاسی بەرێزتان دەكەین بۆ ئەو دەرفەتەی بەئێمەت بەخشی.
- منیش زۆر سوپاسی ئێوە دەكەم ئەم  شیعرە پێشكەش بە ئێوەو خوێنەران دەكەم كە نوێترین تێكستی منە.

لەوشەوە ساردەی زستانی ژینم 
خرۆشی ڕۆحم سڕەو تەزیوە 
‏بەرنچنەی شیعرێك پۆڵ پۆڵ لەدەورم 
  ‏چەن ئاوازی غەم دەوری تەنیوە 
  ‏مۆمی تەنیایم كزكز دەسووتێ 
  ئۆقرەم نەماوەو دڵمی بڕیوە
  ‏ئاخ لەدەس تیری زستانی عشقت
‏چەن بێ ڕەحمانە لەدڵم چەقیوە
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.