ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سەرما و ڕەشەباكەی سیبیریا ماوەكەی درێژ بووەتەوە، بۆ سەرەتای مانگی ئازاریش شتێك ھاوشێوەی بەفر و سەرماكەی سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی 2014 بەڕێوەیە.
هەروەها گوتی: لە نێوان 27 تا 29ی مانگە تا ناو شاری سلێمانی ئەگەری بەفر و كڕێوە و وشكە سەرمای بەھێز ھەیە،ئەمەش سەرمایەكە تا ئێستا لەم زستانەدا نەبینراوە .
گوتیشی: ئەگەری جێگیربوونی شەپۆڵەكە بەهێزە، چوونكە بەسەر شوێنی ساردا جووڵە دەكات ،تا دەگاتە لای خۆمان ئاراستە و شێواز و ھێزەكەی دەیان جار نوێدەبێتەوە ، بۆیە ئەمە ئەگەرێكی بەھێزی ھەیە بگاتە ناوچەكانمان وەك ئەوەی ساڵی 2014 دووبارە كڕێوە بەفر شاری سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكان بگرێتەوە.
شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی سەرما بەڕێوەیەو بەفربارین دەگاتە نێو سەنتەری شارەكان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.