Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:47

سەرۆک بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری کەریم دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌لمه‌دا كردووه‌ و له‌ هه‌واڵی پرسیوه‌.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین پەیوەندیی تەلەفۆنی پێوە کرد و لە هەواڵی پرسی.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دەزگەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: شه‌وی ڕابردوو فەخری کەریم سەرۆکی دامەزراوەی ئه‌لمەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ناوچەی قادسییە لە شاری بەغدا لە هەوڵیکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.

بڵاویشی كرده‌وه‌: چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكئابیان پێ بووه‌، رێگه‌یان له‌ فه‌خری كه‌ریم گرتووه‌‌ و دەستڕێژی گولـلەیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و هەڵهاتوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.