ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌كی كورد سكاڵانامه‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و له نامه‌كه‌دا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كردووه رۆلی زیاتر بگێڕن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی نامه‌كه‌ی گه‌یاندۆته داون 10ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، سه‌رۆكی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆ كاری مرۆیی.
رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه، بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: نامه‌كه خۆی له دوو سكاڵا و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا داوامان له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كردووه رۆلی زیاتر بگێڕن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆكاری برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچی زیاتری گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌وروپا.
رزگار عه‌لی گوتیشی: له ته‌وه‌ری دووه‌می ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا هاتووه كه داوامان له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كردووه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ وه‌ستاندنی هێرشه ناڕه‌واكانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له نامه‌كه‌دا ڕوونمان كردۆته‌وه كه سوپای پاسدارانی ئێران له رابردوودا به پاساوی جیاجیا چه‌ندین جار هێرشی كردۆته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییانی سڤیل بوونه‌ته قوربانی، وه‌ك دوایین بۆردومانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی بازرگانێك به‌ناوی پێشڕه‌و ده‌زه‌یی و منداڵه ته‌مه‌ن كه‌متر له یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.