Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:05

باره‌گای بارزانی: پرسه‌ی زه‌كیا مسته‌فا بارزانی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پرسه‌ی خوشكی سه‌رۆك بارزانی (زه‌كیا مسته‌فا بارزانی) له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پرسه‌كه‌‌ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین بەڕێوە دەچێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه‌:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

دوای كۆچی دوایی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە جەماوەری خۆشەویستی كوردستان و گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە پرسەی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) لە ڕۆژی شەممە 24ی شوباتی 2024ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەلاحەدین بەڕێوە دەچێت لەم كاتانەدا:

بەیانیان: كاتژمێر 10 هەتا 12ـی پێش نیوەڕۆ

ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا 5ـی پاش نیوەڕۆ

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

23ی شوباتی 2024

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.