به‌هۆی كشانه‌وه‌یان له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ یانه‌ی قاسم به بڕی 20 ملیۆن دینار سزا بدرێت.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕی 16ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی قاسم له شاری به‌غدا بووه مێوانی یانه‌ی قووه جه‌وییه.
یانه‌ی قاسم به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزا له خوله‌كی 31 یاریگه‌یان جێهێشت و یارییان ته‌واو نه‌كرد، به‌و هۆیه‌وه ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3-0 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی قووه جه‌وییه لێ دا.
به‌گوێره‌ی یاساكانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، هه‌ر یانه‌یه‌ك له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق یاریگه جێبهێڵێت و یاری ته‌واو نه‌كات، به ئه‌نجامی 3-0 به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرێ.
جگه له دۆڕانه‌كه، سزای دارایی به بڕی 20 ملیۆن دیناری عێراقی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.