یانه‌ی ڤالێنسیا دواخستنی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی گرانادا له خولی ئیسپانیا راگه‌یاند به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كی شاره‌كه‌یان كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 4 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی 14 كه‌سی تر.
بڕیار بوو سبه‌ی شه‌ممه له گه‌ڕی 26ی خولی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ڤالێنسیا و گرانادا رووبه‌ڕووی یه‌ك ببنه‌وه، به‌ڵام یارییه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
یانه‌ی ڤالێنسیا رایگه‌یاند كه داوای دواخستنی یارییه‌كه‌یان كردبوو و داواكه‌شیان قبووڵ كرا.
شه‌وی رابردوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی 14 نهۆمی نیشته‌جێبوون له شاری ڤالێنسیا، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 14 كه‌سی تریش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.
به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه، یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری دا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی تری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئیسپانیا به وه‌ستانی خوله‌كێك ماته‌مینی به‌ڕێوه‌بچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.