ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو مێرمنداڵ له گوندێكی سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك له گۆماوێكدا خنكان.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندی حه‌ساری گه‌وره سه‌ر به پارێزگه‌ی كه‌ركووك، دوو مێرمنداڵ له گۆماوێكدا خنكان.
راشیگه‌یاند: مێرمنداڵه‌كان ته‌مه‌نیان 13 ساڵانه به‌ناوه‌كانی (دادیار قاسم و ئه‌یمه‌ن هه‌ڵكه‌وت).
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌پێی زانیارییه‌كان دوو مێرمنداڵه‌كه له كاتی ڕاوە ماسیدا کەتوونه‌تە ناو گۆماوەکە و خنکاون.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
وێنه: ئه‌و دوو مێرمنداڵه‌ی ئه‌مڕۆ له گوندی حه‌ساری گه‌وره خنكان:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.