پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رووداوێكی هاتوچۆی ده‌گمه‌ن له یه‌كێك له شاره‌كانی وڵاتی چین رووی دا و به‌هۆی به‌ستوویی شه‌قامه‌وه زیاتر له 100 ئۆتۆمبێل خۆیان به‌یه‌كدادا.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای شاری سووچ‌و رووی دا و له ئه‌نجامی پێكدادانی زیاتر له 100 ئۆتۆمبێل، ژماره‌یه‌كی زۆر له شوفێر و سه‌رنشین بریندار بوون.
به‌هۆی رووداوه‌كه 10 شوفێر و سه‌رنشین گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه و بارودۆخی به‌شێك له برینداره‌كان خراپه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی شه‌پۆڵێكی سه‌رما و سۆڵه و به‌رفربارینی زۆره‌وه به‌شێك له شه‌قامه ناوخۆ و خێراكانی وڵاتی چین تووشی به‌ستان و په‌كخستن بوونه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌زووی كاره‌باش له به‌شێكی زۆری شاره‌كان پچڕان.
A major car accident with about a hundred vehicles in Suzhou in eastern China. pic.twitter.com/yoBHpDEqcZ
— The Watchman (@nspiass) February 23, 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.