Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:29

ئه‌مڕۆ سی و شه‌ش ساڵ بەسەر دەستپێکی شاڵاوەکانی ئەنفال تێ دەپەڕێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سی و شه‌ش ساڵ بەسەر دەستپێکی شاڵاوە‌کانی ئەنفالی ساڵی 1988 تێپەڕ دەبێت، کە لە 23ی شوباتی ساڵی 1988 لە لایەن رژێمی بەعسی فاشیستەوە دەستی پێ کرد و تا 6ی ئەیلوولی هەمان ساڵی خایاند.

ئه‌نفال ته‌نها پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى كۆمه‌ڵێ مرۆڤى بێتاوان نه‌بوو، له‌و پرۆسه‌يه‌دا بنه‌ماكانى ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵته‌كێندران، زیاتر له‌ چوار هەزار و 500 گوندى كوردستان كاول كران، 200 هه‌زار مرۆڤى كورد شوێنبزر كران و له‌ناو بران و ملیۆن و نیوێك كوردى گونده‌كان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێكان گواسترانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.