Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 10:56

جۆرەکانی سەر ئێشە کامانەن؟

کوردستان TV
100%


سەرئێشە، نەخۆشیەکە کە ڕەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود گرژبوونی ماسولکەکان، یان ماندووبوونێکی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت، گرنگترین جۆرەکانی سەرئێشە ئەمانەن : 
1-سەرئێشەی کافیین:
ئەگەر ڕاھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چاو قاوە لە کاتێکی تایبەت دا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوەڕۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و تووشی سەرئێشە دەبیت.
2-سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە:
هەندێک کات بوونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی هەوکردنی پووک یان کلۆربوونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتەهۆی سەرئێشە.
3- سەرئێشەی هەڵگەڕاو: 
بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە لووتدا، دەبێتەهۆی لووتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەکات.
4-سەرئێشەی سترێس
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە تووشی هەردوولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.
5-سەرئێشەی هۆرمۆن
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دووگیانی.
6-سەرئێشەی نیوەیی-شەقیقە 
(migrane )
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا تووشی گێژبوون و دڵ تێکهەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.
7-سەرئێشەی هێشوویی (صداع عنقودي)
بەهەمانشێوە تووشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا دێتەخوارێ.
7-سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب الانفیة): 
بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت، بەهۆی هەوکردنی 
گیرفانەکانی لوتەوە.

د.هەڤین کەمال شاەمحه‌مه‌د
پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازار شكاندن
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.