Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:46

فەخری کەریم لە هەوڵێکی تیرۆرکردن له‌ به‌غدا رزگاری دەبێت

کوردستان TV
100%


فەخری کەریم بەرپرسی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی لە هەوڵێکی "تیرۆرکردن" له‌ به‌غدا  ڕزگاری بوو.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا دامەزراوەی مەدا بۆ ڕاگه‌یاندن و رۆشنبیری بڵاویکردەوە،  شه‌وی رابردوو  فەخری کەریم سەرۆکی دامەزراوەی مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و   سەرۆکی ئەنجوومەنی عێراق بۆ ئاشتی و تەبایی لە هەوڵیکی تیرۆرکردن لە ناوچەی قادسیە لە شاری بەغدا، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە رزگاریبوو. 

راگه‌یاندراوه‌، چه‌ند چه‌كدارێك كه‌  ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئابییان پێبووه‌  رێگه‌یان له‌   فه‌خری كه‌ریم كردووه‌ و دواتر  دەسترێژی گولـلەیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و هەڵهاتوون. 

 دامه‌زراوه‌ی مه‌دا، سه‌ر كۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت هیوادارین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بكات و چه‌كداره‌كان رووبه‌رووی یاسا بكرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌ن.  

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.