کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی2ی2024، ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه بارانی كه‌م ده‌بارێت له ناوچه جیاجیاكانی شاره‌كانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارینیش له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه.
وه‌زاره‌ت رایگه‌یاندووه، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
وه‌زاره‌ت گواستنه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سبه‌ی شه‌ممه 24ی2ی2024، ئاسمان نیمچه هه‌ورده‌بێت له هه‌ندێ كات و ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، ئه‌گه‌ری نمه بارانێكی كه‌میش له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 17
کەرکوک : 19
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.