كارمه‌ندێكی كوردی ئاژانسی كۆریای باشوور بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی (كۆیكا) له‌سه‌ر ئاستی 47 وڵاتی جیهان، پله یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به ئاماده‌بوونی كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور له شاری هه‌ولێر مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ مزه‌فه‌ر یووسف حه‌مه‌د كارمه‌ندی كوردی ئاژانسه‌كه رێك خرا، كه له‌سه‌ر ئاستی 47 وڵاتی جیهان، توانیبووی پله یه‌كه‌م له‌نێو كارمه‌نده‌كانی ئاژانسه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
مزه‌فه‌ر یووسف حه‌مه‌د له ساڵی 2005ـه‌وه وه‌ك كارمه‌ندی لۆجیستیك له ئاژانسی كۆیكا كار ده‌كات و ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت "مزه‌فه‌ر هاوكارێكی سه‌ره‌كی بووه له به‌دیهێنانی ئامانج و دیگای كۆیكا و حكوومه‌تی كۆریا له هه‌رێمی كوردستان".
ئاژانسی كۆریا بۆ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی (كۆیكا) ئاژانسێكی حكوومییه و سه‌ر به وڵاتی كۆریای باشووره كه پڕۆگرام و ئه‌جێندای یارمه‌تییه خێرخوازییه‌كان و پڕۆگرامه‌كانی ته‌كنیكی و هاوكاری وڵاته‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، ئاژانسه‌كه له ساڵی 2004ـه‌وه تا ئێستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه و هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر سوودیان له خوله‌كانی راهێنانی كۆیكا له وڵاتی كۆریا بینیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.