Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 12:11

په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌ید موحسین محه‌مه‌د تاوه‌گۆزی كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی تاوه‌گۆزی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ په‌یامه‌ سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان و سه‌رۆکی هۆزی تاوگۆزی كاك (سه‌ید موحسین محه‌مه‌د)ـمان پێگه‌یشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو سه‌ید موحسین محه‌مه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا اليه راجعون

مسعود بارزانی

22ـی شوباتی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.