شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه شه‌پۆڵێكی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه و له سبه‌ی شه‌ممه‌وه بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات و تا رۆژی دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌لی جابر زیادی شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: له سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی شه‌پۆڵێكی بارانبارین روو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌كات.
راشیگه‌یاند: بارانه‌كه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند و پچڕپچڕ ده‌بێت و تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختیشی كرده‌وه كه له رۆژانی 27 و 28ی ئه‌م مانگه شه‌پۆڵێكی تری فراوانی بارانبارین روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات و بارانبارینه‌كه‌ش زۆر و به‌لێزمه ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.