Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 12:18

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان: كورسیی كۆتاكان بەیاسایی دانرا بوون

کوردستان TV
100%

لە دوای بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەو بڕیارانەی راگەیاند.
لەوبارەیەوە ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا رایگەیاند، پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لە بارەی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی كۆ بوونەوە.
 لەبارەی هەڵویستی پێكهاتەكانیش گوتی: بڕیارەكانی دادگا نایاسایین و سیاسین‌ و نا داپەروەرین‌ و دژ بە پێكهاتەكانە، لە ‌بەرئەوەی كورسیی كۆتاكان بەیاسایی دانرا بوون. 
لەبارەی بەشداریی ئەوان لە هەڵبژاردنی داهاتوو دا، ئایدن مەعرووف ئاماژەی بەوە دا، ئەوان بەبێ كورسیی كۆتا بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن.
 شایەنی باسە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری‌ هەڵوەشاندەوەی یازدە كورسی كۆتا و دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دا، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانیی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.