Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 02:04

لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكومەت كۆمەڵێك بڕیار بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەدرێن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، لە باڵاخانەی پارێزگە سەرپەشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەكانی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەكانی سنووری پارێزگاكە ئامادەی بوون ، گفتوگۆ لەباری دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگاكە و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان كرا.
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ، ڕاپۆرتێكی لەبارەی دۆخی پارێزگە و پێداویستییەكانی پێشكەش كرد.
سەرۆكی حكومەت جەختی لەوە كردەوە كە هەڵەبجە شایانی خزمەتكردنی زیاترە و بەرپرسانی پارێزگەكەی ڕاسپارد كە بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانی هەڵەبجە بكەن.
لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بڕیار دران لەوانە :
-پەلە بكرێت لەجێبەجێ كردنی رێكارە یاساییەكانی بەقەزا بوونی خورماڵ.
-دامەزراندنی 500 كەس بەگرێبەست لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.
-دەست بكرێت بە قیرتاوكردنی شەقامەكانی ناوشاری پارێزگای هەڵەبجە.
-لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ بەدواداچوون و پاشان دەستنیشانكردنی ڕێژەیەك لە داهاتی دەروازە سنوورییەكانی ئەو دەڤەرە بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ دانیشتووانی پارێزگەكە.
-تایبەتمەندی بدرێت بە پارێزگەی هەڵەبجە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ماستەرپلانێ شارەكان كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە پلانی بۆ دانراوە.
-وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەو زانستی بڕیاری كردنەوە كۆلیجی پزیشكی لە زانكۆی هەڵەبجە دەربكات و دواتر كار لەسەر رێكار وپێداویستییەكانی بكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.