Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 22:47

سەرۆکی حکومەت سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجە دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە پارێزگەی هەڵەبجە و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا، سەردانی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی كرد و بەشەكانی مۆنیۆمێنتەكەی بەسەركردەوە و تاجە گوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا .
پاشان سەرۆكی حكومەت حكومەت لە یاداشتی مۆنیۆمێنتەكە وتەیەكی نووسی و ئاماژەی بەوە دا كە “ شانازی دەكەم كە جارێكی دیكە سەردانی شاری هەڵەبجەی شەهید دەكەم . داوا لە خوای گەورە دەكەم گیانی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و بریندارەكانیش چاك بكاتەوە.
خزمەتكردنی هەڵەبجە بە ئەركی خۆمان دەزانین و پێویستە هەموومان هەوڵ بدەین تاوان بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دووبارە نەبێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.