Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:45

کونسوڵی ئەمریکا: هاوپەیمانان هاوکار و هاوئاهەنگ دەبن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی

کوردستان TV
100%


کونسوڵی گشتی ئەمریکا سەردانی بارەگای فیرقەی دووی پیادەی کرد.

ئەمڕۆ 21ی شوباتی2024، مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی یاوەری کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، هاوکات لەگەڵ شاندێکی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە کە پێکهاتبوون لە لیوا روکن نەجمەدین عومەر جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و لیوا روکن هۆشمەند حیدەر ڕەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئێدارەومیرە، لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەت، سەردانی بارەگای فیرقەی دووی پیادەییان لە سلێمانی کردو لە لایەن لیوا روکن ڕێبوار مه‌حیه‌دین فەرماندەی فیرقە و ئەفسەرانی باڵای فیرقەوە پێشوازییان لێکرا.

 ئامانج لەو سەردانەی کونسوڵی گشتی ئەمریکا و شاندی یاوەری، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مەشق و ڕاهێنان بوو لەسەر پڕۆسەی دروستکردنی بریار و شەری تەلەفۆنی(عملیة صنع القرار و المعركة الهاتفیة) و چۆنیەتی ئەرکدارکردن و پاڕاستنی بنکەکانی دەنگدان لەلایەن هێزی سەربازییەوە بەشێوەیەکی دروستی سەربازییانە، لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دڵخۆشی خۆی نیشاندا، بەتایبەت کە ئێستا  پێشمەرگە بەپێی کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەنگاو دەنێت و ئەمەش وادەکات هێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگتر بگێڕێت بۆ بەرقرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و لەم هەنگاوەشدا هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی هاوکار و هاوئاهەنگ دەبێت لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی.

لەلایەن خۆیەوە لیوا روکن ڕێبوار مه‌حیه‌دین فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، دڵخۆشی خۆی بەسەردانی کونسوڵی گشتی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی سەربازی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بارەگای فیرقە دەربڕی و  ستایشی ڕۆڵی کاریگەری ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان و نووسینگەی هاریکاری ئاسایشی لەکونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد لە برەودان بۆ پێشخستنی پەیوەندییە ستراتیجیەکان و هاوئاهەنگی کردن بۆ گەشەپێدانی کاروباری فیرقەکانی پیادە لە وەزارەتی پێشمەرگە دا.

لەتەوەرێکی دیکەی ئەم سەردانەدا، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بە یاوەری فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە، بەشەکانی فیرقەی بەسەرکردەوە و گفتوگۆی وردیان لەگەڵ ستافی بەشەکان کرد، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان ئامادەیی هەموو هاوکاریێکی وەزارەتیان نیشانداو پاشان بە ئامانجی پەرەپێدان و پێشخستنی توانا سەربازییەکانیان و کارکردن بۆ نەهێشتنی  کەم و کوڕی و بەربەستەکانی بەردەمیان  خستە بەرباس و ڵێکۆلینەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.