Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 07:26

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى توركيا كرد

کوردستان TV
100%


پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/2/21 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى پێشوازى له‌  مه‌همه‌د مه‌ولوود ياكووت كرد كه ‌وه‌ك كونسولى گشتيى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، كۆتايى به‌ ئه‌ركه‌كه‌ى هات.

له‌ ديدارێكدا  نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و كارى تازه‌يدا، بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ ياكووت سوپاس و پێزانينى بۆ پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى بۆ كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.