Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:51

لە قەزای ئاکرێ 3 قوتابخانەی نوێ تەواو كران 9ی دیكەش دروست دەكرێن

کوردستان TV
100%


لە قەزای ئاكرێ 3 قوتابخانەی نوێ دروست كران و لە ماوەیەکی نزیکیشدا 9 قوتابخانەی دیكە بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار و 500 ملیۆن دینار دروست دەكرێن.
قوتابخانە نوێیەكان بە گوژمەی زیاتر لە 300 ملیۆن دینار دروست كراون و 9 قوتابخانەی دیكەش بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار لە دروستكردندان؛ کە نزیکەی 10هەزار قوتابی تێیاندا سوودمەند دەبن.

کاروان زاهیر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند: "جگە لەوە، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو 16 قوتابخانە بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار نۆژەن کراونەتەوە و چەندین قوتابخانەی دیكەش نۆژەن دەكرێنەوە و فراوان دەكرێن".

محەممەد سدقی، مامۆستایە و لەم بارەیەوە دەڵێت: "جێگای دەستخۆشییە کە حکومەتی هەرێم، بەدەنگ داواکارییەکانمانەوە هاتووە و داخوازییەکانی بۆ جێبەجێ کردین و قوتابخانەكانی بۆ نۆژەن كردینەوە ".

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرباری قەیرانەكان، گرنگی بە كەرتی پەروەردە دەدات و هەوڵەكانیشی بۆ گەشەپێدانی ئەو كەرتە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.