Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 19:16

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی كەنەدا لە عێراق كرد

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/2/21 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ خاتوو كاتی بونكا ،باڵیۆزی نوێی كەنەدا لە عێراق، وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، جەختی لە خواستی هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كەنەدا كردەوە. لەمبارەیەوە داوای كرد ئاستی نوێنەرایەتیی كەنەدا لە هەرێمی كوردستان بەزر بكرێتەوە.
لای خۆیەوە خاتوو بونكا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوون و سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی بە بایەخ و گرنگییەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت. 
ئاماژەی بەوەش كرد كە بۆ ئەم مەبەستە كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
گرنگیی سیستمی فیدراڵی، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.