Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 21:04

ئاستی ئاوی ڕووباری سیروان بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە

کوردستان TV
100%

دوای ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین كە هەفتەی ڕابردوو ناوچەكەی گرتەوە، كانیاو و سەرچاوەكانی ئاو بووژانەوە و، ئاستی ئاوی ڕووبار، بەنداو و دەریاچەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی كۆی گشتیی ڕێژەی بارانبارین لەمساڵدا 438،1 ملم بووە كە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 101 ملم زیادیكردووە.
ڕووباری سیروان درێژییەكەی 445 كیلۆمەترە و بە چەندین ناوچەدا تێدەپەڕێت، دوو بەنداوی لەسەر دروستكراوە، بەنداوی دەربەندیخان لە سلێمانی و بەنداوی حەمرین لە پارێزگای دیالە و، كۆی گشتی بارانبارین لە بەنداوی دەربەندیخان 533،3 ملم بووە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 223،3 ملم زیادیكردووە، ئەمەش ئاوی بەنداوەكەی بەڕێژەیەكی زۆر زیادكردووە.
بەشێك لە هاوڵاتییان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و، ڕاوكردنی ماسی بە تۆڕ و قولاپ و، هەندێكیشیان بۆ وێنەگرتن سەردانی ناوچەكە دەكەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.