سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، نووسینگەیەكی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق بە بۆمبێكی دروستكراوی خۆجێی لە سەنتەری شاری نەجەف كراوەتە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، هێرشەكە لە گەڕەكی سەلام لە سەنتەری شاری نەجەف روویداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكە بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و نووسینگەیەكی عەسائیبی ئەهلی حەق كراوەتە ئامانج و زیانی ماددیی گەورەی بە شوێنەكە گەیاندووە.
بە بۆمب هێرشكرایە سەر نووسینگەیەكی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.