Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:57

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان داوایەك لەسەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەكات

کوردستان TV
100%

لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی  12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەكاتەوە، لە رێگەی ئەو لینكەی خوارەوە  بەپێی پارێزگاكان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوە بەراییەكان(تمهیدی) بزانن.
هەروەها دەڵێت: بۆیە داواتان لێ دەكەین ڕۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە ڕێكەوتی (3ی3ی2024) كاتژمێر (1:00)ی دوای نێوەرۆ ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان  سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بەراییەكانی ساڵی خوێندنی (2023-2024).
 دەشڵێت: لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئایینی قوتابی پێویستە بەزووترین كات سەردانی پەروەردەی خۆتان بكەن بۆ ڕاستكردنەوەی زانیارییەكان.
http://tinyurl.com/Baray2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.