Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:53

شەپۆلێكی دیكەی بەفروباران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سەرەتا بەھۆی كاریگەری بەردەوامی ھاتنی بارستە ھەوای لاوازی شێدار لەدەریای ناوەڕاستەوە ناوبەناو بارانی كەم و مامناوەند تا ئێوارەی شەممەی داھاتوو 24/2/2024 بەردەوامی دەبێت لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا و پلەكانی گەرما لەرۆژانی داھاتوو بەرزبوونەوەی كەم بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەخۆیەوە دەبینێت .
هەروەها گوتی: لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە 24/2/2024 كاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا چالاك دەبێت بۆ سەر زۆربەی ناوچەكانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان شەپۆلێكی بەفر بارین و بارستە ھەوایەكی وشك و ساردی بەھێز ئەو ناوچانە دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزمدەبنەوە و كاریگەری دەبێت لەسەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانیش بە تایبەت ناوچە سنوورییەكان و شاخاوییەكانی رۆژھەڵات و باكووری رۆژھەڵاتی ھەرێم بە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەتایبەت لەشەواندا و ھەستكردن بەسەرمایەكی زۆر و ھەروەھا ھەڵكردن و چالاكبوونی بای باكووری رۆژھەڵات لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر بەخێرایی 15كم تا ھەندێك كات بۆ زیاتر لە 40 كم لە كاتژمێرێكدا و كاریگەری ئەم شەپۆلەش تا 27ی مانگ بەردەوامی دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا،بەگشتی لە 27 و 28 ی مانگەوە ئەگەری دەستپێكردنەوەی شەپۆلەكانی بەفر و بارانبارین بە مامناوەندی دەبێت بۆ سەر ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بە كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست كە بارانەكان زیاتر زستانەیی دەبێت و كەش سارد دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.