Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 23:06

پێگەكانی میللیشیایەكی لایەنگری ئێران لە سووریا كرانە ئامانج و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

بۆردومانێكی نادیار شوێنێكی ئەمنی میللیشیایەكی لایەنگری ئێرانی لە باشووری شاری دێرەزۆر كردە ئامانج و كوژراو و برینداری لێكەوتۆتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئەو چەكدارانە ئەركی پاراستنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان و پاراستنی ڕێگای وشكانییان پێسپێردراوە كە شاری دێرەزۆر بە ئەلمەیادین و ئەلبوكەمالەوە دەبەستێتەوە.
تەقینەوەكان لە سێ شوێنی ناوچەی باشووری شاری دێرەزۆر بیستراون، كە میلیشیاكانی لایەنگری ئێران لە بیابانی باشووری ئەو شارە جێگیركراون، ئەمەش هاوكات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆكە جەنگییە نەناسراوەكان لە ئاسمانەوە.
هێرشەكەش پاش چەند كاتژمێرێك دوای ئەوە هات كە میللیشیاكان بنكەی وێستگەی غازی كۆنیكۆیان لە باكووری شاری دێرەزۆر كردە ئامانج.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.