په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگه‌یاندین له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گوندی كافیان له سنووری شاره‌دێی دینارته، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومانی گوندی كافیان له سنووری شاره‌دێی دینارته سه‌ر به پارێزگه‌ی دهۆك كرا.
په‌یامنێرمان رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، بۆردومانی گونده‌كه‌یان كردووه.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌دا چوار كه‌س بوونه‌ته قوربانی، دووانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دووه‌كه‌ی تریش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گوندی كافیان و ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌كراو و چۆڵن و هیچ هاتن و چوونێكی هاووڵاتییانی تێدا نه‌ماوه به‌هۆی مه‌ترسی هاژه‌كباران له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه.
ئاكرێ / رێنجبه‌ر محه‌مه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.