Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:49

تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان له‌ سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی چۆن و كه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چن؟

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی واده‌ و چۆنییه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می له‌ قوتابخانه‌كانی سنووری پارێزگه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی نووسراوێك تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌ رێكه‌وتی 6/3/2024 ده‌ست پێ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی گشتاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه‌ ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، كۆیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان و راپه‌ڕین كراوه‌، واده‌ و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م دیاریكراوه‌.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م له‌ سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی له‌ رێكه‌وتی 6/3/2024 ده‌ست پێ ده‌كات و رۆژی 19/3/2024 كۆتایی دێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ نووسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م:-

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.