شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد سبه‌ی چوارشه‌م به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی رابردوو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت، به‌ڵام بارانه‌كه به‌شێوه‌ی نمه‌باران ده‌بێت و كاته‌كه‌شی له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی چوارشەم ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە کاتەکانی پاش نیوەرۆدا بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و ئەگەری نمەبارانی کورت خایه‌ن لە ھەندێ شوێندا دەبێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی پێشبینی بارانبارینی لێ ده‌كرێت بریتین لە ناوچەکانی پارێزگه‌ی دھۆک و شاخاوییەکانی پارێزگه‌ی ھەولێر، بارانه‌كه‌ش رێژەی مامناوەند و پچڕپچر دەبێت لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ و تا ئێوارە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: پلەکانی گەرمای سبه‌ی بەراورد بە ئەمڕۆ سێشه‌م بەرێژەی 1 پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت و ئاراستەكه‌شی لە گۆڕاندا دەبێت .
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی دووسبه‌ی پێنجشه‌میش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: بۆ دووسبەی پێنجشەم له ناوچەکانی پارێزگای دھۆک بارانی کەم بۆ مامناوەند بەردەوامی دەبێت و لە ناوچەکانی دیکە کەش سەقامگیر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.