Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:45

بڕیار لە دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و یۆنامی كۆدەبێتەوە. 
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان تیڤی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و مەبەستییانە كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن. 
لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەك لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران و سەرۆكی كارگێڕیی هەڵبژاردن ئامادە دەبن. 
دادگەی فیدڕاڵی عێراق تا ئێستا دوازدە جار لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەكانی كوردستان كۆبووەتەوە و هەر ئەمەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابكەوێت.
 ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دابوو ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ دە رۆژ درێژبكرێتەوە كە بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆتایی پێ بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.