كه‌مێك پێش ئێستا بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – دهۆك گڕی گرت و به‌هۆیه‌وه رێگه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك گیراوه.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – دهۆك له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تێ، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی گڕی گرتووه.
راشیگه‌یاند: بارهه‌ڵگره‌كه وه‌ڕگه‌ڕاوه و دواتریش گڕی گرتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئاگره‌كه، شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه بریندار بووه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شێخان.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شێخان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئاگره‌كه‌یان كوژاندۆته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه، رێگه‌كه بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل گیراوه، به‌ڵام ئێستا رێگه‌كه كراوه‌ته‌وه و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
شێخان / ئیسكان ره‌مه‌زان
ڤیدیۆ: دیمه‌نی به‌شێك له گڕگرتنی بارهه‌ڵگره‌كه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.