Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 22:53

كه‌شناسی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و و سبه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و و سبه‌ی سێشه‌می بڵاو كرده‌وه‌.

به‌شی پێشبینی كه‌شواهه‌وا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: ئەمشەو ئاسمانى هەرێم ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوون تەمێکى سووک بەتایبەت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، هه‌روه‌ها لە ناوچەکانى باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی سێشه‌م، رایگه‌یاند: بەیانى سبه‌ی لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانى بچڕبچڕ و کەمێک هەورەتریشقه‌.

له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردووش بارانبارین له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:-

هەولێر 0.2 ملم لە سەنتەرى شار بڕێکى زیاتر باران باری

پیرمام 1.9 ملم

سلێمانى 0.6 ملم

چەمچەماڵ 5.6 ملم

دهۆک 0.9 ملم

زاخۆ 3.4 ملم

شەقڵاوە 2.5 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 0.4 ملم

بامەرنێ 0.6 ملم

بازیان 1.8 ملم

دەربەندیخان 0.4 ملم

مانگیش 0.4 ملم

سۆران 0.2 ملم

پێنجوێن 0.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.