كچێكی كورد دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی كاپتنی گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی هێڵی ئاسمانی عێراقی له به‌غداوه بۆ دوبه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، ده‌بێته یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی عێراقدا پله‌ی كاپتنی فڕۆكه‌وانی وه‌ربگرێت.
ئافره‌ته‌كه ناوی رێژین محه‌مه‌د دۆسكی خه‌ڵكی پارێزگه‌ی دهۆكه، ئه‌مڕۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عێراقه‌وه ئاهه‌نگێكی بۆ رێك خرا به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی كاپتنی گه‌شته‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بۆ دوبه‌ی ئه‌نجام دا.
دوای ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كه به سه‌ركه‌وتوویی، رێژین دۆسكی بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی عێراقدا كاپتنی گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.