شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی سێشه‌م له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌دواوه بارانبارینی لاواز بۆ مامناوه‌ند له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات.
راشیگه‌یاند: بارانبارینه‌كه به ڕێژه‌ی جیاجیا ده‌بێت و هه‌ندێك جاریش ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌وره‌تریشقه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه‌ی سبه‌ی كورتخایه‌ن و خێرا ده‌بێت و شه‌وه‌كه‌ی كۆتایی پێ دێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ بڕی بارانبارینه‌كه‌ی سبه‌ی له ناوچه‌كان جیاواز بێت و له‌نێوان 3 بۆ 13 ملم باران ببارێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی سێشه‌م به‌شێوه‌یه‌كی جێگیری ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.