بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، "لە ساڵی 2023، زیاتر لە 770 مین و تەقەمەنیی نەتەقاو و ژمارەیەکی زۆری بۆمبی چێنراو پووچەڵ کراونەتەوە".
جەلال جەعفەر، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای کاروباری مینی گەرمیان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند:"لە ساڵی 2023، لە کۆی ئەو 770 تەقەمەنییەی پووچەڵ کراونەتەوە، 5 کێڵگەی پاککراوە ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و 10 هەزار و 841 کەسیش لە هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوە سوودمەند بوون".
گوتیشی: "ڕێنماییمان بۆ خەڵک ئەوەیە، بە هیچ شێوەیەک نەچنە ناوچە مینڕێژکراو و مەترسیدارەکان، هەرکاتێکیش تەنێکی نامۆیان بینییەوە، پەیوەندی بە گەرمەهێڵی 182 بکەن تاکوو ئێمە خێرا مەترسیییەکان دوور بخەینەوە".
بەپێی داتاکانی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2023، توانراوە 2 ملیۆن و 803هەزار و 326 مەتردووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاک بکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.