Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 08:49

ئه‌مه‌ریكا چه‌ند پێگه‌یه‌كی تری حوسییه‌كانی هاژه‌كباران كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه‌ هێرشێكی هاژه‌كی كراوه‌ته‌‌ سه‌ر پێگه‌ و باره‌گای حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن.

سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و به‌ هاژه‌ك چه‌ند پێگه‌ و باره‌گایه‌كمان له‌ سنووری ده‌سه‌ڵاتی حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن بۆردومان كردووه‌.

لای خۆشییانه‌وه‌ حوسییه‌كان تا ئێستا زانیارییان له‌سه‌ر هاژه‌كبارانه‌كه‌ بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو حوسییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ چه‌ند هاژه‌كێكیان ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كی نه‌وتی به‌ریتانی كردبوو له‌نێو ده‌ریای سووردا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.