وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كه توانیویانه بكوژانی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه ئه‌مڕۆ له رووداوێكدا له به‌غدا ته‌قه‌یان لێ كرا و كوژران، دوو كوژراوه‌كه كه‌سوكاری نزیكی هادی عامڕی سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه: پۆلیسی ره‌سافه‌ی پارێزگه‌ی به‌غدا توانیویانه دوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
بڵاویشی كرده‌وه: هێزه‌كانی پۆلیس ئێستا به‌دوای چه‌ند كه‌سێكی تریشه‌وه‌ن كه ده‌ستیان له رووداوه‌كه‌دا هه‌بووه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شارۆچكه‌ی ره‌شیدییه له سنووری پارێزگه‌ی به‌غدا رووی دا، چه‌ند كه‌سێك به سواری ماتۆڕسكیل ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد كه دوو كه‌سی تێدابوو.
كێشه‌كه له‌سه‌ر زه‌ویوزار بووه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كانیش ئه‌و دوو كه‌سه‌ی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی (سه‌بڕی عامڕی)یه و ده‌گوترێ ئاوه‌ڵزاوای هادی عامڕی سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دره، ئه‌وه‌ی تریش هه‌ر كه‌سوكاری نزیكی ئه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.