Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:03

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا پەیوەندییەكان تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%

هەر لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/2/18، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاتوو كایا كالاس سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی ئیستۆنیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە بواری ئەمنیدا، ڕۆڵی هێزەكانی ئیستۆنیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا لە هەرێمی كوردستان باس كرا و تیشكیان خستە سەر دۆخی ئەمنیی و سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان.
هەردوولا جەختیان لە خواستی هاوبەش بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لە هەموو بوارەكاندا كردەوه. هەر لەمبارەیەوە بە بایەخەوە باس لە سەردانی ناوەڕاستی مانگی ڕابردووی سەرۆك ئالار كاریس سەركۆماری ئیستۆنیا و شاندی یاوەری بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر كرا. لای خۆیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی ڕۆڵی هێزەكانی ئیستۆنیای لە هەرێمی كوردستان كرد.
گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی ڕەوشی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە غەززە و ئۆكرایینا و كاریگەری و لێكەوتەكانی، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.