Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:28

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 2024/2/18، لە چوارچێوەی سێیەمین ڕۆژی بەرنامەی كارەكانیدا لە كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا بە سەرۆكایەتیی ئەندامی كۆنگرێس مایكل تێرنەر، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی نێوانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، تاوتوێ كران.
شاندەكە بەردەوامیی پشتگیریی كۆنگرێسی ئەمەریكای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا بە بایەخێكی زۆرەوە وەك هاوپەیمان و هاوبەشێكی گرنگی خۆی لە ناوچەكە لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت. لای خۆیەوە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی كۆنگرێسی ئەمەریكای لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.
مەترسی و هەڕەشەكانی تیرۆر لە ناوچەكە و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.