Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:30

شارەزایەكی كەشناسی: بارانی رۆژانی ڕابردوو سوودی دەبێت بۆ باشتربوونی شەپۆلەكانی داهاتووی بارانبارین  

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند:سبەی دووشەمە 19/2/2024 لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لەكاتەكانی بەیانیدا تەم و مژ ئەبێت .
هەروەها گوتی:لە نێوان كاتەكانی پاش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەھۆی زیادبوونی وزەی گەرمی تیشكی خۆر شێ و تەری ڕووی خاك بەھەڵم ئەبێت و لە شوێنی دیاری نەكراودا لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆك و ئیدارەی راپەرین كەش لەبار دەبێت بۆ دروستبوونی كەڵەكە ھەوری بە بروسكە و تاوە بارانی كورت خایان چالاك ئەبێتەوە بەرێژەی جیاواز و كاتەكانی ئێوارە كۆتایی پێدێت .
گوتیشی: پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 2 پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5-10كم/ك ئاراستەی با ناجێگیر دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا كە بۆ دوو سبەی سێشەمە بەھەمان شێوە تاوە باران و بروسكە لە شوێنی جیاجیادا بەردەوامی دەبێت بارانی ئەمڕۆ و دوو رۆژی داھاتووش زیاتر پێكدێت لە بەھەڵمبوونی شێ و تەڕیی ناوخۆیی و دووبارە چڕبوونەوەیەتی بەسەر شوێنی جیاجیادا كە لەئەنجامی ئەو بارانە زۆرەیە كە لە رۆژانی ڕابردوو باری و كەشی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكەی تەڕ و شێداركردووە ، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ باشتربوونی شەپۆلەكانی داھاتووی بارانبارین.
لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە   18- 02- 2024 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی  ئێوارە ئەگەری نمە بارانی كەمی  پچڕپچڕ هەیە لە زۆربەی ناوچە جیاحیاكانی هەرێم  لەگەڵ بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكووری خۆرهەڵات, لەكاتەكانی شەودا كاریگەری دابارین لاواز دەبێت. 
هەرەوەها دەڵێت: بۆ سبەی دووشەممە   19- 02- 2024 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەهەندێ لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێر, پاشان ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت, لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ نمە بارانێكی كەم لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆك دەبارێت لەگەڵ كەمێك بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكووری خۆرهەڵات . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوە دەبێت...
هەولێر : 14 
سلێمانی : 12
دهۆك : 16
كەركوك : 17
هەڵەبجە : 13
زاخۆ : 17 
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 19
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.