Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:31

نێچیرڤان بارزانی : یەكێتیی قوتابیان ھەمیشە وەك قوتابخانەیەكی پێگەیاندنی سەركردە و كادیرانی پێشكەوتوو بووە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ،جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 71 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستانەوە دەڵێت: مایەی شانازیمە كە ڕۆژگارێك لە ڕیزەكانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستاندا كارم كردووە و لەگەڵ كۆمەڵێك ھاوپۆل و ھاوكار و ھاوڕێی قوتابیدا، خزمەتمان بە ئامانجەكانی ئەو ڕێكخراوە پێشەنگە كردووە.
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ یەكێتیی قوتابیانی كوردستان....
بە گەرمی پیرۆزبایی یادی حەفتا و یەك ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان لە بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەت و لقەكان و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتییە پێشەنگەكەتان دەكەم، ھیوادارم ھەمیشە لە سەركەوتن و‌ پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
مایەی شانازیمە كە ڕۆژگارێك لە ڕیزەكانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستاندا كارم كردووە و لەگەڵ كۆمەڵێك ھاوپۆل و ھاوكار و ھاوڕێی قوتابیدا، خزمەتمان بە ئامانجەكانی ئەو ڕێكخراوە پێشەنگە كردووە، بەڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێكۆشانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان لە ھەموو سەردەمەكاندا دەڕوانین كە ھەمیشە وەك قوتابخانەیەكی پێگەیاندنی سەركردە و كادیرانی پێشكەوتوو بووە.
لەم یادەدا جەخت لە ڕۆڵی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان دەكەینەوە بۆ برەودان بە كاری ڕێكخراوەیی و پاراستنی مافەكانی قوتابیان و ئەوپەڕی بایەخ و گرنگیدان بە زانست و فێربوون و پەروەردەیەكی دروست كە ببێتە بناغەی داھاتوویەكی باشتر و كۆمەڵگە و وڵاتێكی پێشكەوتوو، بۆ ئەمە ھیوا و بڕوامان بە قوتابیانی كوردستان و تواناكانیان ھەیە و ھەموو پشتگیریەكیان بۆ دووپات دەكەینەوە.
لەم یادەدا بەڕێزەوە ھەموو شەھیدانی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان و تەواوی شەھیدانی كوردستان ‌بەبیر دەھێنینەوە و سڵاو و دروود لە گیانی پاكیان.
نێچیرڤان بارزانی
2024/2/18 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.